دڵ لە میحنەت کەیلە ڕێم کەن با لە غەم دەرچم لە شار

پێنج خشتەکی لەسەر غەزەلی مەولانا خالد
لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
 2 خولەک  2460 بینین
دڵ لە میحنەت کەیلە ڕێم کەن با لە غەم دەرچم لە شار
ئەمڕۆ ڕۆژێکە لە جەمعی مەردومان بگرم کەنار
دەستەئەژنۆ دانیشم بۆ حاڵی خۆم بگریم بە زار
موسم عید است و ما نومید از دیدار یارفارسی
عالمی در عیش و نوش و ما و چشم اشکبارفارسی
ئەی ڕەفێقان بێن بە مەردی چاری ئەم بێچارە کەن
غەرقی لوججەی ژەرفی دەردم لەو دەمە سەر تا بەدەن
نەونیهالی شادومانیم بۆ نەبێ سا ڕیشەکەن
هرکسی با یار در گشت گلستان است و منفارسی
ز اشک سر خم شد کنار از داغ هجران لاله‌زارفارسی
ئەم جیهانە خولدە بۆ مەردوم وەلی بۆ من سەقەر
عومری شیرینم بە تەڵخی چوو لەبەر توولی سەفەر
قەت لە موددەی عومری خۆمدا هەفتەیێ نەمدی حەزەر
سینه سوزان دل فروزان کوچه کوچه دربه‌درفارسی
کس مبادا همچو من آواره از دار و دیارفارسی
لەو دەمە تا حاڵ لە داوی دوورییا کەوتوومە بەند
نەبوە فاریغ بم بە ئانێ قەت لە ئافات و گەزەند
ڕۆژ و شەو مەشغووڵی ئەم زیکرەم بە فەریادی بوڵەند
بینوا و دل پر از خار و غریب و دردمندفارسی
دست برد دل سر به زانو چشم در ره، دلفگارفارسی
دێتە گوێم دایم بە زاری ناڵەیی مەحزوونی دڵ
بێقەرار و ئیزترابە ساڵ و مەهـ قانوونی دڵ
داتەپی کاخی موراد و تێک شکا ئەستوونی دڵ
«بکره‌جو»یی شد ز هر چشمم روان از خون دلفارسی
عاقبت کردم دوا داغ فراق سرچنارفارسی
کەس نەبێ سالمناسناوی ئەدەبی لە دونیادا وەکوو من تووشی دەرد
بێنەوا کەوتوومە غوربەت ناتەوان و ڕەنگ زەرد
شیعری مەولاناناوی تایبەت ئەخوێنم هەڵئەکێشم ئاهی سەرد
خالدا گر نیستی دیوانه و صحرانوردفارسی
تو کجا و کابل و غزنین و خاک قندهارفارسی