دەدا هەردەم شەکەرخەندت سەمەر قەند
لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
1 خولەک
1235 بینین
دەدا هەردەم شەکەرخەندت سەمەر قەند
بە قوربانی شەکەرخەندت سەمەرقەندناوی تایبەت
لە قەدتا دەستی من موشکیل کەمەر بێ
قەدی موو قەت قوبووڵ ناکا کەمەربەند
بە ڕووی وەسڵا چ غەم گەر بەحرە هیجرت
کە نەمبا ناخودا دەمبا خوداوەند
لە هیجری ڕووی بەهاری دڵستانت
لە دڵمایە خەفەت وەک کێوی ئەڵوەندناوی تایبەت
دڵی تیشنەم مەحەللی ڕەحمە، سا دەی
بە ئاوی تیغی تۆیە ئارەزوومەند
غوباری کۆیی عیشقە کوحلی بینش
بە خاکی نەقشی پێی جانانە سەوگەند
بە ئەفسوونت جەلا دا دانەیی خاڵ
بە دامی توڕڕەیی تۆ بوو مورغی دڵ بەند
دەزانن غوسسە تاکەی بارە بۆ دڵ؟
هەتا تەم بێ لەسەر کێوی دەماوەندناوی تایبەت
مەکەن مەنعم لە غەم؛ بێ ئەو، زمستان
بە چی بێ بولبولی بێچارە خورسەند؟
ئەبەد نادەم بە خەرقەی پادشاهی
پەڵاسی خەز، لیباسی کوهنەیی ڕەند
خودایا میحنەتی سالمناسناوی ئەدەبی هەتا کەی؟
لە کارا سستییی بەختی هەتا چەند؟