لەگەڵ ئێمە فەلەک! بەم نەوعە تا چەند
لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
1 خولەک
792 بینین
لەگەڵ ئێمە فەلەک! بەم نەوعە تا چەند:
من و دڵبەر لە جەورت بین پەڕاگەند؟!
بڕۆ ناسیح! لە حەرفت گوێم گرانە
لەلای من «بعد ازینفارسی» بێهوودەیە پەند
ڕەقیب بگرە زبانی لەهوی پەلیت
موباهاتت قوبووڵ ناکا خوداوەند
نمەد نادەم بە خەرقەی پادشاهی
پەڵاس و خەز، لیباسێکن لەلای ڕەند
مەجووسی! ناری عیشقت ناگوریزە
دەزانم مەتن و مەعنای زەند و پازەند
تەمامە وێڵی دونیا بم لەدەست غەم
وەلێ، ئاخ، حەلقەیی گێسووتە پابەند
بەدەست تۆ قەندە بۆم، زەهری هەلاهیل
لەلام زەهرە بەبێ تۆ لەززەتی قەند
گوشادیی دا بە دڵ ئەمڕۆ، شوکر، یار
لە گریەی سالمناسناوی ئەدەبیا کردی شەکەرخەند