دیدە بێ دیداری دڵبەر تارە مەستووری نەکا
لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
1 خولەک
2027 بینین
دیدە بێ دیداری دڵبەر تارە، مەستووری نەکا
خۆیشی نەزدیکە لە نەزدیکم، بڵا دووری نەکا
دەهری دوون ناپایەدار و نازەنینان بێ خەبەر
بەم قەرارە، حەیفە، با مەعشووقە مەغرووری نەکا
عاشقی مسکین قوبووڵی تەبعی دڵبەر کەی دەبێ؟
تا قوبووڵی غوربەت و ئەندووهـ و ڕەنجووری نەکا
داخڵی بەزمی حەقیقەت کەی دەبێ پیری سولووک
تا بە خوێنی دوختەری ڕەز خەرقە ئەنگووری نەکا؟
سیڕڕی مەستانی عەیان کرد، مەهـ لە پەردەی تیرەشەو
چاوەکەت توهمەت بە شوعلەی شەمعی کافووری نەکا
ئاسمان، سالمناسناوی ئەدەبی لەگەڵ یەک خەندە سەد شیوەن دەدا
دڵ نەسیحەت کە: بڵا قەد مەیلی مەغرووری نەکا