پەنا بە خوا

لە کتێبی:
دیوانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
 1 خولەک  552 بینین
کە چوویتە پاڵ ژن «بسم اللهعەرەبی» بکەی
مناڵی چاکی لێ دروست ئەکەی
ئەوی لە ناوی «بسم اللهعەرەبی» ڕاکا
دیارە ئەو دەمەش «بسم اللهعەرەبی» ناکا
کەوابوو نەوەی بەبێ «بسم اللهعەرەبی»
ئەبێ پێی بڵێی «أعوذ باللهعەرەبی»
ئەوەی کە درەنگ بووبێ بە زاوا
بەم گرانییە چۆن نەوەی زاوە
تەنها سوورەتێک بێ «بسم اللهعەرەبی»یە
دووی تر یەکی دوو «بسم اللهعەرەبی»ی تیایە
شارەکەی ئێمە سلێمانییە
«بسم اللهعەرەبی»ی ئێمە کە قورئانییە
بۆچی لە ترسا «بسم اللهعەرەبی» نەکەین
بۆچی جنۆکە لە ناو دەرنەکەین
ئێستە جنۆکە ناچنە کێوی قاف
ئەکەونە غابات بۆ لاف و گەزاف