پەنا بە خوا

از کتاب:
دیوانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  553 مشاهده
کە چوویتە پاڵ ژن «بسم اللهعربی» بکەی
مناڵی چاکی لێ دروست ئەکەی
ئەوی لە ناوی «بسم اللهعربی» ڕاکا
دیارە ئەو دەمەش «بسم اللهعربی» ناکا
کەوابوو نەوەی بەبێ «بسم اللهعربی»
ئەبێ پێی بڵێی «أعوذ باللهعربی»
ئەوەی کە درەنگ بووبێ بە زاوا
بەم گرانییە چۆن نەوەی زاوە
تەنها سوورەتێک بێ «بسم اللهعربی»یە
دووی تر یەکی دوو «بسم اللهعربی»ی تیایە
شارەکەی ئێمە سلێمانییە
«بسم اللهعربی»ی ئێمە کە قورئانییە
بۆچی لە ترسا «بسم اللهعربی» نەکەین
بۆچی جنۆکە لە ناو دەرنەکەین
ئێستە جنۆکە ناچنە کێوی قاف
ئەکەونە غابات بۆ لاف و گەزاف