لاهووتی، شاعیری بەناوبانگی کورد

لە کتێبی:
کۆی بەرهەمی قزڵجی
بەرهەمی:
حەسەن قزڵجی (1914-1985)
 5 خولەک  1423 بینین

لاهووتی ناوی ئەبولقاسمە. لە ساڵی ١٨٥٥ لە شاری کرماشان لەدایک بووە. باوکی ناوی «ئێلهامیکەس»یە. لە باکووری کرماشانشوێن موڵکێکی زۆری بووە. سەردەمی قوتابخانە و سەرەتای خوێندنی ڕۆشن نییە. لە هەوەڵی گەنجییەوە دەستی کردووە بە شێعروتن. لە خەم و خەفەتی لەناوچوونی دارایی و سامانی، نازناوی شێعریی خۆی بە لاهووتیناسناوی ئەدەبی داناوە. زۆر ئارەزووی بووە شێعرەکانی بخاتە بەردەم و دەستی خەڵک. بۆ هەوەڵین جار شێعری خۆی لە ڕۆژنامەی «ئێرانی نەو»دا چاپ کردووە، لە ساڵی ١٩٠٩ و ١٩١٠.

ماوەیەک علوومی دینیی خوێندووە. لە پاشان بەری نیشاندانی کەسوکار و دۆست و برادەرانی، ساڵی ١٩٠٤ چووەتە ڕشتەی پۆلیسی ئەو وەختە کە پێیان وتووە «ژاندارمێری». سەبارەت بە لێهاتوویی و کارامەیی ساڵی ١٩١٢ گەیشتووەتە پایەی «ڕەئیس»ی و بووەتە فەرماندەری ژاندارمێریی شاری «قومشوێن». هەو لەو ساڵەدا بەبۆنەی هێندێ گێرەوکێشەوە یەکێ لە ژێردەستەکانی خۆی کوشتووە. گرتوویانە و بردوویانەتە تارانشوێن. ماوەیەک لە زیندانا ماوەتەوە. دەرفەتی بۆ هەڵکەوتووە و ڕای کردووە، بە ڕێگای خانەقیندا هاتووەتە بەغداشوێن. ساڵی ١٩١٤ لە بەغداوە چووەتە ئەستەمبوڵشوێن. لەوێ دووکانێکی کتێفرۆشیی بچووکی داناوە. وردەوردە لەگەڵ ڕۆشنبیرانی ئەوێ سەری ئاشنایەتی داخستووە. تا کەسوکاری لە تارانەوە کاغەزیان بۆ نووسیوە. چونکە تاوانەکەی لە سەردەمی قاجارەکانا بووە و ئێستا حکوومەت گۆڕاوە و حکوومەتی تازە بەخشیویەتی و ئیتر بگەڕێتەوە. لە پاش پرسی دۆست و برادەرانی ساڵی ١٩٢١ گەڕاوەتەوە تاران و سەرلەنوێ چووەتەوە ڕیشەی ژاندارمێری. هەر ئەو ساڵە بە پایەی ڕەئیسی ئەوەڵی بووتە فەرماندەری ژاندارمێریی تەورێز. کە چووە تەورێز لە کۆمەڵی سوسیال دیموکرات نزیک بووەوە و پەیوەندیی لەگەڵ پەیدا کردن. ساڵی ١٩٢٢ لە شۆڕشەکەی شێخ موحەمەدی خیابانیدا هاوبەشیی کردووە. لە پاش کوژرانی خیابانی و شکانی شۆڕشگێڕەکان و هاتنی ئوردونی تاران بۆ تەورێز ڕای کرد ب «جوڵفا» و لە ڕێگەی «ئاراز»ەوە چووە وڵاتی سۆڤیت.

هەندێ گۆڤار و ڕۆژنامەی ئێران نووسیویانە کە ساڵی ١٩٥٢ لە وڵاتی سۆفێتەوە ڕای کردووە و چووەتە پاکستان. لەوێ کتێبێکی نووسیوە بە ناوی «ژیانی من»ەوە لە سۆڤیت خراپ دواوە. ئەمە دروویی و بایەخ و ساختەیە. کتێبی ناوبراو ئاخروئۆخری ساڵی ١٩٥٣٣ لە لایەن کۆنەپەرەستەکانی ئێرانەوە بە ناوی لاهووتییەوە هەڵبەسراوە، لە چەن ڕۆژنامەدا بڵاو کراوەتەوە. تا بە خەیاڵی خۆیان سۆڤێتی پێ بەدناو بکەن. لاهووتی مانگی ژانوییەی ساڵی ١٩٥٤ لە مۆسکۆوە بەم شێعرانە وەڵامی داونەتەوە:

پیاوێکی بەناوبانگ لە ئێرانا
تووشی ناپاکێکی هات لە گەورەکان
وتی عەجایب! ئەم تۆی؟
یەکێ ترە لە تۆ ئەچێت یا هەر خۆتی؟
بیستم بە وەبا مردووی
بە دەس مەرگەوە لەناو چووی
پێی گوت نابینی! زیندووم
قسە ئەکەم ئەبینم ئەبزووم
گوتی دەمێکە پیاوێکی ڕاستگۆ
خەبەری مەرگی تۆی داوە
گوتی شایەتی زیندوویەتیی من
لە خۆم ڕاستر کێت دەس ئەکەوێ
پەیتاپەیتا کابرای نەگریس
ئەیگوت ئەوی خەبەری هێنا وریایە
دۆر ناکار پیاوی چاکە
قسەی وەک زێڕ بەنرخە
کەم ئەم پڕوپووچانەی لێ بیست
کابرای ڕووسپی پێی گوت
ئەزانم تۆ قینت لێمە
دوژمنایەتیی کۆنت هەیە
تۆ ئارەزووی مەرگم ئەکەی
بە دڵ ئەتەوێ ئازادی دەی
بەڵام بە دیقی تۆ ماوم
زۆر بەڕێزم بەرزە ناوم
***
گێرەشێوێنیی دەغەڵەکانی ئێران
وەک چیرۆکی ئەو جۆرە گەورانەیە
من لە مۆسکۆدا شارێکی ئازاد
ئەژیم بەختیار دڵشاد
بەڵام دوژمن ئەڵێ من من نیم
چونکە پیاوێکی ڕاستی بیستووە
کە من لە دڵشکاوی
لە وڵاتی سۆڤێت ڕام کردووە
لە پێشا چوومەتە پاکستان
لەوێوە چوومەتە هێندوستان
گوایا لەوێ کتێبێکم نووسیوە
لە وڵاتی سۆڤێت خراپ دواوم
ئەی ناکەس تۆ کە ئەمە ئەنووسی
پێم بڵێ لە دەس کێ ڕا ئەکەم
لە دەس چوار مناڵە خۆشەویتەکانم
یا لە دەس دایکە ئەمەگدارەکەیان
بۆچی لەم جۆرە وڵاتە ڕا ئەکەم
کە دووسەد میلیۆن برای دامێ
کاتێکی ڕام کرد لە ئێران
لە دەس هی وەکوو ئێوە نامەردان
من و بوختان بە وڵاتی خۆشبەختی
من وەک ئێوە خووم بە خیانەت نەگرتووە
ڕا کەم لە دۆست بۆ لای دوژمن
نا نا من وەکوو تۆ نیم کە دوژمنی ئێرانی
ڕاکردن لە چاوگەی بەختی ئینسان
دنیا ئەزانێ ئەمە دۆر و بوختانە
تۆ خۆشت ئەزانی بەڵام لەبەر نامەردی
ناوێری ڕاستەکەی دەربڕی
لە بیری تۆی خوێڕی بیر تاریکا
زیڕەزیڕ فەرمانی ئەمریکا
تۆ ئەتەوێ خەڵکی وڵاتی من
لەگەڵ خەڵکی سۆڤێت ببنە دوژمن
بڕۆ بمرە خەڵکی ئەم دوو وڵاتە
هەمیشە دۆست و بران
تێکڕا تێ ئەکۆشن بۆ ئاشتی
بۆ ئینساندۆستی و برایەتی
ئەم پڕوپووچانەت دەر ئەکەوێ
لەم ئاژاوەنانەوەدا ڕیسوا ئەبی