ماسی و کۆتر
لە کتێبی:
ببن بە تیشک
بەرهەمی:
دڵشاد مەریوانی (1947-1989)
2 خولەک
852 بینین
تاقیکردنەوەیەکی نوێ بۆ دانانی شیعری ئەلەکترۆنیک
ئەتۆمی دە ماسیی بێ ڕوو
ئەتۆمی دوو کۆتری سپیی دەنووک سووری چەقاوەسوو
کە گەیینە یەک
مۆڵکیۆڵێک-ن بزێو و ئاگر تێبەربوو
هاوبەش-ن لە هەرچی دەبێ و هەرچییەک بوو
بوونی ژیان.. لەم گەردوونە جەنجاڵ و زەبەندە
بە ئایۆن-یانەوە.. بەندە.
لەسەر دەریای کافووری سینەت هەڵنیشتوون
پەنجەکانم.. کۆمەڵی ماسیی لاسار و چوختی و بێ ڕوون
هۆگریان بوون.
ئاشتیی گەردوون مەشڵەقێنە
بە چاوی تۆ.. ئاشتی لەلای ڕەقیبەکان
هەر گفتە و هەر تف و جوێنە
بە چاوی تۆ.. نرخی ئاشتی
ئێستاش هەر بارووت و خوێنە
ماسی و کۆتر..
خۆیان دۆستن، نازی بەینیان.. مەشێوێنە
لێکدانەوەت.. ڕستێ بەفر و تۆف و تەرزە و ڕەهێڵەیە
با ڕوو-م لە سنگتا.. نوقم کەم
منداڵەکان بپارێزم
لە هەرچی ئازارێک هەیە و هانا بۆ..
دەریای تۆ ببەم.
هەرچی هەستی گیانم هەیە.. خرۆشان
خۆنیشاندان-یان بەرپا کرد
بەرەو سیما-م کەوتنەڕێ.. داواکانیان
پێشکێش بە کۆتری دەریا کرد
کۆتر وتییە.. ماسی چاوگەش/ماسی وتی: بمگرە باوەش/
کۆتر وتی: بمگرە باوەش
دوێنێ بوو.. من خۆشم ویستی
لەوەتەی هەم خۆشم دەوێی
پێرێ نەبووم
دوێنێ بوو کە خۆشم ویستی
لەوەتەی هەم.. خۆشم دەوێی
ئەتۆمی دە ماسیی بێ ڕوو
ئەتۆمی دوو کۆتری سپیی دەنووک سووری چەقاوەسوو
کە گەیینە یەک
مۆڵکیۆڵێک-ن بزێو و ئاگر تێبەربوو
هاوبەش-ن لە هەرچی دەبێ و هەرچییەک بوو
بوونی ژیان.. لەم گەردوونە جەنجاڵ و زەبەندە
بە ئایۆن-یانەوە.. بەندە.
***
مەمکەکانت.. جووتێ کۆتری سپینلەسەر دەریای کافووری سینەت هەڵنیشتوون
پەنجەکانم.. کۆمەڵی ماسیی لاسار و چوختی و بێ ڕوون
هۆگریان بوون.
***
خاتوونەکەم.. هێمنیی دەریا تێک مەدەئاشتیی گەردوون مەشڵەقێنە
بە چاوی تۆ.. ئاشتی لەلای ڕەقیبەکان
هەر گفتە و هەر تف و جوێنە
بە چاوی تۆ.. نرخی ئاشتی
ئێستاش هەر بارووت و خوێنە
ماسی و کۆتر..
خۆیان دۆستن، نازی بەینیان.. مەشێوێنە
***
خەمەکانم.. چەپکێ منداڵی چاوگەشی برسی و ڕووتنلێکدانەوەت.. ڕستێ بەفر و تۆف و تەرزە و ڕەهێڵەیە
با ڕوو-م لە سنگتا.. نوقم کەم
منداڵەکان بپارێزم
لە هەرچی ئازارێک هەیە و هانا بۆ..
دەریای تۆ ببەم.
***
سیما-م لە دەریای سینەتا.. کە نوقم کردهەرچی هەستی گیانم هەیە.. خرۆشان
خۆنیشاندان-یان بەرپا کرد
بەرەو سیما-م کەوتنەڕێ.. داواکانیان
پێشکێش بە کۆتری دەریا کرد
کۆتر وتییە.. ماسی چاوگەش/ماسی وتی: بمگرە باوەش/
کۆتر وتی: بمگرە باوەش
***
- بۆچی.. من پێش دوێنێ هەبووم!!دوێنێ بوو.. من خۆشم ویستی
لەوەتەی هەم خۆشم دەوێی
پێرێ نەبووم
دوێنێ بوو کە خۆشم ویستی
لەوەتەی هەم.. خۆشم دەوێی