چاوڕەشەکەم
لە کتێبی:
            ببن بە تیشک
        بەرهەمی:
                دڵشاد مەریوانی (1947-1989)
        
             1 خولەک
             1330 بینین
        
        
    
                کتێبی بەرگ سفتی خۆشەویستیم زۆر خوێندەوە
بەڵام: کرێکارە بەرگ شڕەکان فێری دڵدارییان کردم
نیرۆدا دوای مەرگی ئەلێندی کەوتووە
شیعر دەخوێنێتەوە.
تەلزەعتەر دەسووتێ و کەنفانی نیشتمان
بۆ ساوای ناو چادرەکان دروست دەکا.
سۆدان بەرگە خوێناوییەکەی مەحجووی لەبەر کردووە
سروودێکی نوێ.. بۆ ئەفەریقا دەڵێ.
لەوەتەی فاشیستەکان.. ڕەشەکان سەردەبڕن
من لە دژیانا و زیاد لە جاران
شەیدای چاوە ڕەشەکانتم
هەر بە مەرجێ تۆ شیرین بی
تۆ شیعرێکی کۆمۆنین بی
بینایی ببەخشیتەوە بە ئەستێرە ساواکانی
ئەم هەرێمە
			
            
        بەڵام: کرێکارە بەرگ شڕەکان فێری دڵدارییان کردم
***
شەیدای چاوەکانتم و لە خەمی چاوەکانتانیرۆدا دوای مەرگی ئەلێندی کەوتووە
شیعر دەخوێنێتەوە.
تەلزەعتەر دەسووتێ و کەنفانی نیشتمان
بۆ ساوای ناو چادرەکان دروست دەکا.
سۆدان بەرگە خوێناوییەکەی مەحجووی لەبەر کردووە
سروودێکی نوێ.. بۆ ئەفەریقا دەڵێ.
لەوەتەی فاشیستەکان.. ڕەشەکان سەردەبڕن
من لە دژیانا و زیاد لە جاران
شەیدای چاوە ڕەشەکانتم
هەر بە مەرجێ تۆ شیرین بی
تۆ شیعرێکی کۆمۆنین بی
بینایی ببەخشیتەوە بە ئەستێرە ساواکانی
ئەم هەرێمە