بالێی دوو دەنگ
لە کتێبی:
ببن بە تیشک
بەرهەمی:
دڵشاد مەریوانی (1947-1989)
1 خولەک
619 بینین
- لە چاوی ڕەشتا
کۆتری سپیم بەخێو کرد و
نامەم پیا نارد بۆ دەریا
کە نامەی خوێندەوە.. ڕەش هەڵگەڕا
وتی: هێشتا
- لە ناو فرمێسکتا
ڕاوە زەردەخەنەم کرد و
ناردمنە سەر شانۆی سام
کە سەمای بالێیان کرد.. زەرد هەڵگەڕام
تێر تێر گریام
ئێمە و ماسی و پاساری.. چی بکەین باشە!
-سەمای بالێ.
مردن خۆی کوشت، گریان.. گریا
کەچی ئێوە، وازتان لە سەما نەهێنا
- واز ناهێنین
هەموو ئالەتەکان بشکێن
با شانۆکە ئاو بیبا
کڵۆپەکان بخنکێن
واز لەم بالێیە ناهێنین
ئەم چوار وەرزە، هی سەمایە.. نەک تاسین
................
................
................
کۆتری سپیم بەخێو کرد و
نامەم پیا نارد بۆ دەریا
کە نامەی خوێندەوە.. ڕەش هەڵگەڕا
وتی: هێشتا
- لە ناو فرمێسکتا
ڕاوە زەردەخەنەم کرد و
ناردمنە سەر شانۆی سام
کە سەمای بالێیان کرد.. زەرد هەڵگەڕام
تێر تێر گریام
***
-زەوی پۆلیس، دەریا، نەهەنگ، ئاسمان-واشەئێمە و ماسی و پاساری.. چی بکەین باشە!
-سەمای بالێ.
***
-سام سامی گرت، ترس، ترسامردن خۆی کوشت، گریان.. گریا
کەچی ئێوە، وازتان لە سەما نەهێنا
- واز ناهێنین
***
با مۆسیقا.. بتاسێهەموو ئالەتەکان بشکێن
با شانۆکە ئاو بیبا
کڵۆپەکان بخنکێن
واز لەم بالێیە ناهێنین
***
ئەم نەفەسە، سەمفۆنیایە.. نەک یاسینئەم چوار وەرزە، هی سەمایە.. نەک تاسین
***
................................
................
................