قسەی مناڵەکە

لە کتێبی:
ببن بە تیشک
بەرهەمی:
دڵشاد مەریوانی (1947-1989)
 1 خولەک  750 بینین
پرسیت،
چۆن زانیم.. من تۆم خۆش دەوێ؟
***
شەوێ.. تەلەفزیۆن
ئاهەنگێکی گەورەی گێڕا
چەند جوانێکم لێ هەڵبژارد
کە.. بەدڵمن..
مناڵێکی نەشمیلانە
لەولامەوە وتی: «کاکە
ئەوانەی هەڵت بژاردن
هەر هەموویان..
لەفڵان دەچن»