بەدەل کەین با بە نەشئەی مەی خوماری میحنەتی دونیا
لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
1 خولەک
1384 بینین
بەدەل کەین با بە نەشئەی مەی خوماری میحنەتی دونیا
الا يا ايها الساقي ادر کاساً و ناولهاعەرەبی
مەحەببەت زۆر بە ئاشووبە بە سەهلی تێ مەگەن یاران
که عشق آسان نمود اول ولی افتاد مشکلهافارسی
کە بادی سوبحدەم ئەفشان ئەکا گێسوویی پڕ چینی
ز تاب جعد مشکینش چه خون افتاد در دلهافارسی
دڵا هەرچی بڵێ ناسیح لە نیک و بەد بەجێی بێنە
که سالک بیخبر نبود ز راه و رسم منزلهافارسی
مەحەللی ڕیحلەتە دونیا ڕەفیق ئیمرووز و فەردایە
جرس فریاد میدارد که بربندید محملهافارسی
لە بیمی مەوجی دەریای ئەهلی دڵ زاهید خەبەردار نین
کجا دانند حال ما سبکباران ساحلهافارسی
قسەی من شوهرەیی شەهرە تەماتە تازە بیپۆشم!
نهان کی ماند آن رازی کز او سازند محفلهافارسی
ویسالی دڵبەرە سالمناسناوی ئەدەبی موعەززەمتر لە هەر مەتڵەب
متىٰ ما تلق من تهوىٰ دع الدنيا و اهملهاعەرەبی