ڕووبەڕووی نەقش و نگینی موستەفا

لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
 2 خولەک  1283 بینین
ڕووبەڕووی نەقش و نگینی موستەفا
نەسخە تۆماری جەمیعی ئەنبیا
یا محەممەدناوی تایبەت تۆی شەفاعەتخوازی خەڵق
بەهرەیابی لوتفی تۆن شاهـ و گەدا
بۆ تەوافی کەعبەیی تۆ تا حەشر
حەلقەگێڕن جانی کوللی ئەولیا
وەقتی کەشفی زەمزەمەی ئیعجازی تۆ
گوم دەکا مووسایی عیمرانی عەسا
دادەتاشێ حەق لە شەوقی تۆ، نەبی
نووری مانگ و خۆر وەکوو سەنگئاسیا
شەمعی دینت بیمی خامۆشیی نییە
تا حەشر بادی موخالیف لێی بدا
جەزبی تۆ ئاهەنڕوبا دێنێتە چەرخ
میهری تۆ وەک کەهـ دەکێشێ کەهڕوبا
ئانگەهـ عیسا مورغی خۆی بێ ڕەهبەری
ئافتابی موعجیزەت گەر جیلوە کا
ڕووبەڕووی ئیحرامییانی کۆیی تۆ
عەترها دێنێ هەموو سوبحێ سەبا
وا بە دڵ بۆ تەوفی کەعبەت موبتەلان
بوو بە خوێن نافی غەزالانی خەتا
زوڵمەتێ بوو ئوممەتی خۆت بردە دەر
مووسە ئەر بڕوا لەوێ ڕێ ون دەکا
سەروی جەننەت هەر دەکا ئیدریس، گەز
تا بە ئەندازەی قەدت ببڕێ قەبا
هەر کە ئیسمت بوو بە سککەی زەڕڕی دین
سائیری دین بوونە زەربی شەهڕەوا
گەر نەهەنگی قولزومی ئیعجازی تۆ
بێتە ڕوو سوعبانی مووسا ڕەد دەبا
هەر چی جان و جورمی بێ مەعلوومە لێم
خاسسە بۆ تۆ ئافەریدەی کرد خودا
ون دەبێ وەک گەنجی قاروون زەڕڕی ناب
خاکی کەعبەت گەر نەبێ بۆ کیمیا
ڕووبەڕووی ڕەوزەی مونیرت ئینس و جین
دێن وەکوو پەروانە بۆ شەوقی چرا
ئوستخوانی دەستی لەتلەت بێ بە تیغ
هەر کەسێ دامانی دینت بەر بدا
دوشمنی سددیق و فاڕووقم بە جان
غەیری تۆ گەر دڵ قوبووڵ کا ئاشنا
بۆ ڕەواجی دین بە شەمشێر و قەڵەم
کاتبت عوسمانە، شێرت مورتەزا
تیغی قەسسابی قەزا وەک گووسفەند
گەردی کەعبەت جانی سالمناسناوی ئەدەبی کا فیدا