نازی باڵات وا لەسەر سەرو و درەختی «بێ و دال و ڕێ»
لە کتێبی:
ڕۆحی مەولانا خالید
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
1 خولەک
634 بینین
نازی باڵات وا لەسەر سەرو و درەختی «بێ و دال و ڕێ»
ئەگریجەت ڕۆژی خستە نێو داوی «شین و بێ»
لێوی لەعلت گیانی دووبارە ئەداتە مردووان
مردووان زیندوو ئەکا وەک «میم و سین و یێ و حێ»
بۆ برینی دڵ من دەواخوازم بە لەفزی عاڕەبی
«أعطِنِي مِن فِيكَ لُطفاًعەرەبی» «قاف و بێ و لام و هێ»
گەر پەچەت لادەی لە ڕووت ئەو ساتە کێ فەرقی ئەکا
مانگ لەژێر هەور هاتەدەر، یا، یار نواندی «ڕێ و خێ»
ئایەتی «يُحْيِ الْعِظَامعەرەبی» کاتێ نموونەی دێتە دی
لێوی کوژراوانی تۆ بێتو بچێژن «لام و بێ»
مانگی کەنعان کەوتە زیندان مانگی خالیدناسناوی ئەدەبی بێگومان
سەد ئەسیری خستە نێو زیندانی «زێ و نون و خێ»