خودایە: تاکوو کەی؟ مورغی دڵ پێوەندی کاکۆڵ بێ
لە کتێبی:
ڕۆحی مەولانا خالید
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
1 خولەک
512 بینین
خودایە: تاکوو کەی؟ مورغی دڵ پێوەندی کاکۆڵ بێ
وەها گیرۆدە، بێ جووڵانەوە و رسگاری موشکیل بێ
ئەگەر هەر وەک نیشانەی نەقشی مانی تۆ نەبوویتایە
لە کوێ یەک دانەیی شەونم ئەبوو ئارایشی گوڵ بێ
ئەگەر ئەو پڕتەوەی جوانییەت نەکەوتایێتە پەڕەی گوڵ
لە کوێ ئێمە ئەمان بیست شەو ناڵە و شۆری بولبول بێ
ئەگەر تەسویری تەقدیری جیهان ئارایی نەکردایە
لە کوێ ئەلوا کە ئەو هۆنینەوە بۆ زوڵفی سونبول بێ
ئەگەر مەششاتەیی مانگی کەنعانت نەکردایە
چ مومکین بوو لە مەغریب تاکوو میسر ئاوازی غولغول بێ
جەمالێکی بە دەستی سەنعەتی تۆ ڕەنگی نەدرابێ
لە خەتت و خاڵ و زولفا چۆن ئەبێ خاوەن، «تجمّلعەرەبی» بێ
بە فریای خالیدناسناوی ئەدەبیی بێکەس کەوە خوایە، کە داماوە
لە قوڵزومدایە، دەستی بگرە تا ڕسگاری ساحیل بێ