تو نەبی مایەی گیانم نابێ
لە کتێبی:
ڕۆحی مەولانا خالید
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
1 خولەک
528 بینین
تو نەبی مایەی گیانم نابێ
بێتو بێ تۆ بم جەنانم نابێ
قسەی دەربارەیی تۆ نایێنە گوێم
تۆ نەبی گوێم لە جیهان نابێ
گەر لە تۆ دوور بم و دەنگت نەبیەم
غەیری فریاد و فوغانم نابێ
گەر بە خدمەت نەگەم و نەتبینم
دەمێ خۆشی دڵ و گیانم نابێ
بە وەفات سوێند بێ کە تا ڕۆژی وەفات
بەوەفام لە وەفای تۆ چ گومانم نابێ