زولفت بە ڕووی مانگەوە نیقابێ
لە کتێبی:
ڕۆحی مەولانا خالید
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
1 خولەک
542 بینین
زولفت بە ڕووی مانگەوە نیقابێ
«وَالَّيلعەرەبی» لە مووی تۆوە پەیابێ
ڕووی تۆی هەیە بەسیە ئەم زەمینە
پێی ناوێ نە مانگ و نە ئافتابێ
شەرمەندەی ناوی تۆیە کەیوان
خۆی شاردۆتەوە بە شەش حیجابێ
بۆ ڕەجمی عەدووت وەکوو شەیاتین
شیرت بووەتە «أَثْقِبْ الشهابعەرەبی»ێ
برژاوە لە ڕاستی شیشی تیرت
جەرگ و دڵی دوشمنت «وەک» کەبابێ
بۆ وەسف و سەناتە لەوحی «مَحفوظعەرەبی»
حەرفێکە لە جوملەیی کیتابێ
دەریایی موحیت و چەرخی ئەتلەس
بە نیسبەت سەفایی تۆ حەبابێ
خۆت ماندوو ئەکەی لە مەدحی ئەودا
خالیدناسناوی ئەدەبی نییەتی حەدد و حیسابێ