زولفت بە ڕووی مانگەوە نیقابێ

از کتاب:
ڕۆحی مەولانا خالید
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  545 مشاهده
زولفت بە ڕووی مانگەوە نیقابێ
«وَالَّيلعربی» لە مووی تۆوە پەیابێ
ڕووی تۆی هەیە بەسیە ئەم زەمینە
پێی ناوێ نە مانگ و نە ئافتابێ
شەرمەندەی ناوی تۆیە کەیوان
خۆی شاردۆتەوە بە شەش حیجابێ
بۆ ڕەجمی عەدووت وەکوو شەیاتین
شیرت بووەتە «أَثْقِبْ الشهابعربی»ێ
برژاوە لە ڕاستی شیشی تیرت
جەرگ و دڵی دوشمنت «وەک» کەبابێ
بۆ وەسف و سەناتە لەوحی «مَحفوظعربی»
حەرفێکە لە جوملەیی کیتابێ
دەریایی موحیت و چەرخی ئەتلەس
بە نیسبەت سەفایی تۆ حەبابێ
خۆت ماندوو ئەکەی لە مەدحی ئەودا
خالیدتخلص نییەتی حەدد و حیسابێ