بە زەڕکەفتی درۆزن خاکی سەر ڕێگا بە زەڕ نابێ

از کتاب:
ڕۆحی مەولانا خالید
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  498 مشاهده
بە زەڕکەفتی درۆزن خاکی سەر ڕێگا بە زەڕ نابێ
کە «بەرد» خۆی بەدئەسڵ بێ هەرچی لێ کەی وەک گوهەر نابێ
نەوەک هەرچی ئەموستیلەی لە دەستا بێ سولەیمانە
هەموو ئاوێنەگەر وێنەی «سکەندەر» پڕ هونەر نابێ
لە عیشقا زۆر کەس ئەتوانی وەکوو بولبول بناڵێنی
بەڵام هیچ کەس وەکوو پەروانە کوشتەی بەختی سەر نابێ
هەموو «گلگونفارسی» سوارێ خوسرەوی پەروێزی پێ ناڵێن
هەموو جوانێ وەکوو شیرینی ئەرمەن نامەوەر نابێ
بە تەرکی دەبدەبەی دونیا هەمو کەس خالیدتخلصە، ئەمما
بە تەرکی تاج وەک ئیبراهیم کەسی تر تاجی سەر نابێ