گیان بەرەو پیری شیفای جانان ئەچێ
لە کتێبی:
ڕۆحی مەولانا خالید
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
1 خولەک
555 بینین
گیان بەرەو پیری شیفای جانان ئەچێ
تینووە بۆ لای ئاوەکەی زیندووان ئەچێ
بولبولی بەستەی قەفەس ڕسگاری بوو
بۆ گەڕانی گوڵشەن و بێستان ئەچێ
شەمشەمەکوێرەش کە خۆی گیڤ کردووە
سەیرە بۆ لای ڕۆژی ڕوون میوان ئەچێ
دامەنی یارم لە دەست دەرچوو کەوا
خوێنی چاوم تا وەکوو دامان ئەچێ
چۆن لە دەوری ئەو تەسەللام دێ بە سەبر
لەش ئەگەر نەتوانێ بڕوا، گیان ئەچێ
چاکی خالیدناسناوی ئەدەبی پڕ لە لەعلە وەک یەمەن
بۆ بەدەخشان ڕووبەڕووی سامان ئەچێ