نازی باڵات وا لەسەر سەرو و درەختی «بێ و دال و ڕێ»
از کتاب:
ڕۆحی مەولانا خالید
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
569 مشاهده
نازی باڵات وا لەسەر سەرو و درەختی «بێ و دال و ڕێ»
ئەگریجەت ڕۆژی خستە نێو داوی «شین و بێ»
لێوی لەعلت گیانی دووبارە ئەداتە مردووان
مردووان زیندوو ئەکا وەک «میم و سین و یێ و حێ»
بۆ برینی دڵ من دەواخوازم بە لەفزی عاڕەبی
«أعطِنِي مِن فِيكَ لُطفاًعربی» «قاف و بێ و لام و هێ»
گەر پەچەت لادەی لە ڕووت ئەو ساتە کێ فەرقی ئەکا
مانگ لەژێر هەور هاتەدەر، یا، یار نواندی «ڕێ و خێ»
ئایەتی «يُحْيِ الْعِظَامعربی» کاتێ نموونەی دێتە دی
لێوی کوژراوانی تۆ بێتو بچێژن «لام و بێ»
مانگی کەنعان کەوتە زیندان مانگی خالیدتخلص بێگومان
سەد ئەسیری خستە نێو زیندانی «زێ و نون و خێ»