گیانە: خوا دەزانێ من لە دووریت قەقنەسم

لە کتێبی:
ڕۆحی مەولانا خالید
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
 1 خولەک  686 بینین
گیانە: خوا دەزانێ من لە دووریت قەقنەسم
ئاگرت گەر ڕوو بکاتە دڵم هەر وەکوو خەسم
بێ یادی ڕووت هەناسەیێ هەڵکێشم ئەو دەمە
ڕێگەی نەفەس ئەبەستێ زبانی «مُسَدَّسعەرەبی»م
ڕەسمی هەواڵی تۆم کە نەپرسی بێ مەگرە لێم
ڕووم نایە، وا خەجاڵەتی ئەو ڕوحی ئەقدەسم
نامەردییە زەمانە کە بێ ئابرووم ئەکا
حەیرانی گەردەشی چەپی چەرخی «مُقَرنَسعەرەبی»م
کەم کەس هەیە لە نوتق و زوبانا بێ بە من
چی بکەم؟ لە ڕاستی تۆ هەموو دەم لاڵ و ئەخرەسم
هەرچی ئەیبینی کەسمە بە دڵ و جانی ئەویم
ئەمما کە تۆم نەبێ لە هەموو شوێنێ بێکەسم