بە میعماری غەمت نوێم کردووە وێرانەکەم بۆ خۆم
لە کتێبی:
ڕۆحی مەولانا خالید
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
1 خولەک
733 بینین
بە میعماری غەمت نوێم کردووە وێرانەکەم بۆ خۆم
بە یادت کردمە کەعبە عاقیبەت، بتخانەکەم بۆ خۆم
هەموو دوکتۆرەکان دامان لە چارەی دەردی من دوایی
لە دەردێکا دەوای دەست کەوت دڵە دێوانەکەم بۆ خۆم
بە سەوادی تۆوە بەدناو و ڕیسوا بووم لە عالەمدا
لە هەر لاوە بە گوێی خۆم بیستمەوە ئەفسانەکەم بۆ خۆم
بە دەوری شەمعی ڕووتا هێندە فڕیم، باڵم شکا کەوتم
چ جوان سووتاندمت قوربان، هەر، ئەو پەروانەکەم بۆ خۆم
ئەبیتە هاونشین و هاودەمی ناو کۆڕی ڕەندانم
ئەگەر وا بکەم کە ببیەت ناڵەیی مەستانەکەم بۆ خۆم
لە ئیقلیمی مەحببەتدا بە وێران بۆتە ئاوایی
بە لافاوی سروشکی کاولم کرد خانووەکەم بۆ خۆم
سەراپا نیعمەتە بڕوانە لەم داماوییەدا «خالیدناسناوی ئەدەبی»
زوبانم کۆڵە بۆم نایێتە جێ شوکرانەکەم بۆ خۆم