گیانە: خوا دەزانێ من لە دووریت قەقنەسم

از کتاب:
ڕۆحی مەولانا خالید
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  690 مشاهده
گیانە: خوا دەزانێ من لە دووریت قەقنەسم
ئاگرت گەر ڕوو بکاتە دڵم هەر وەکوو خەسم
بێ یادی ڕووت هەناسەیێ هەڵکێشم ئەو دەمە
ڕێگەی نەفەس ئەبەستێ زبانی «مُسَدَّسعربی»م
ڕەسمی هەواڵی تۆم کە نەپرسی بێ مەگرە لێم
ڕووم نایە، وا خەجاڵەتی ئەو ڕوحی ئەقدەسم
نامەردییە زەمانە کە بێ ئابرووم ئەکا
حەیرانی گەردەشی چەپی چەرخی «مُقَرنَسعربی»م
کەم کەس هەیە لە نوتق و زوبانا بێ بە من
چی بکەم؟ لە ڕاستی تۆ هەموو دەم لاڵ و ئەخرەسم
هەرچی ئەیبینی کەسمە بە دڵ و جانی ئەویم
ئەمما کە تۆم نەبێ لە هەموو شوێنێ بێکەسم