لە چنگی ئەم سوپەهرە چەنگ ڕەشە وەک چەنگ بە هاوارم

لە کتێبی:
ڕۆحی مەولانا خالید
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
 2 خولەک  687 بینین
لە چنگی ئەم سوپەهرە چەنگ ڕەشە وەک چەنگ بە هاوارم
بڵێم چی زۆر بە چنگیش بووم لە جەنگا وا بریندارم
لە بەد عەهدی و بەدموهری ئەم دونیای دەنی تەبعە
بە جارێ چارە گووم بوو، تەعمەی گوفتار و خوێنخوارم
شەڕارەی دۆزەخێکە کەوتە دونیا و ڕێی بەهەشت دەرکەوت
کە خوسرەو بۆ بەهەشت چوو من وەکوو دۆزەخ شەرەربارم
زوبانی حاڵی تاریخ پێی وتم وەک هاتیفی غەیبی
«كفانی خالدا دار النعيمعەرەبی» و من منەتبارم
پیرەمێرد جارێکی تر لە ژمارەی ٨٥٣ی ژیندا ئەم غەزەلەی بەم شێوەیە بڵاو کردۆتەوە:
لە چەنگی ئاسمانی چەنگ پشت، چەنگ و نەیە ناڵەم
قەدم وەک چەنگ چەما، چەنگێکی ما جەستەم بەم ئەحواڵەم
لە بەد عەهدی و بەدکرداری ئەم چەرخە جەفاپیشە
لە ناپاکی و سەفاکی ئەوا، هاواریە گشت عالەم
ئەمەندە خوێنڕێژە، گۆشەی ئاسمان وەک شەبەق سوورە
قزڵباشێکە تورەی تیفی ڕۆژە لێی ئەدا پەیفەم
لە نەورۆزا لەگەڵ ئەو شەهسوارە جەژن و شادیم بوو
کەچی مانگی «محرمعەرەبی» هات بەسەردا کەوتمە ماتەم
لە تاریخی وەفاتیدا، زوبانی حاڵی لێم پرسی
«كفانی خالدا دار النعيمعەرەبی»م هاتۆتە سەر دەم