هێند بە مەی جامی هەوەس، بێخود و مەستم
لە کتێبی:
ڕۆحی مەولانا خالید
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
1 خولەک
661 بینین
هێند بە مەی جامی هەوەس، بێخود و مەستم
وا بەربووە سەر ڕوشتەیی ئیدراک، لە دەستم
زۆر پێم گوشی بۆ مەعرەکەی نەفس و لە پاش
کەوتم بە زەبونی لە وەوە، ڕوو لە نوشستم
هەر ساتە بۆ لای پیاوێکی زۆر دونم ئەنێری
لام وایە کەوا ڕووڕەشی پەیمانی ئەلەستم
دونیام کە لە دەست چوو کەڕەمی تۆم هەیە بەسمە
لەم خەڵکە هیوام ناوە ڕەزای تۆیە مەبەستم
باری گونەهم هێندە گرانە پەکی خستووم
خالیدناسناوی ئەدەبی! وەرە لەم بێخودییە تۆبە ئەبەستم