خالید وەرە ئیتر سەفەری خۆت کە تەمام

لە کتێبی:
ڕۆحی مەولانا خالید
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
 1 خولەک  563 بینین
خالید وەرە ئیتر سەفەری خۆت کە تەمام
ڕەوزەی ڕەزا ماچ کە بە ئیحترام
گیرا دڵم لە عەوعەوی پوچی ڕافزی
وا چاکە بار کەم و بەوە دەرچم لە ناو عەوام
جێی ئەهلی دینە، تیا نییە بیدعەت، سەرایی توس؟!
ڕووم کردە ئاستانەی پڕ نووری پیری جام
لا نادەمە هوڕات و ئیتر ناچمە قەندەهار
مەقسوودی من کە خاسە چ کارم هەیە بە عام
شام و مەککە گرێی لە دڵی من نەکردەوە
بۆ هیند ئەچم، سەفەری خۆم ئەکەم بە عام
وا چاکە خۆم فڕێدەمە لای حەزرەتی «عەلی»
«دارُ السَّلامهعەرەبی» ڕەوزەی، ئەمە مەنزلی سەلام
عومرم لە بەندەیی ئەم و ئەو دا بە هیچە
ئیتر بەسە لەوێ ئەبمە بەندە و غولام
خالیدناسناوی ئەدەبی! ئەزانی کەس بە قسە نەبوەتە پیاو
تۆ کردەوەت بێ، وەرە لادە لە فکری خام