بە گۆچانی قەزا بشکێ خودایە دەستی گۆچانم
لە کتێبی:
ڕۆحی مەولانا خالید
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
1 خولەک
613 بینین
بە گۆچانی قەزا بشکێ خودایە دەستی گۆچانم
کە گرژ بوو مانگی نوخشەی ئەبرۆیی خورشیدی تابانم
لە کوێ سەودای ڕەشی گۆچان و گۆبازیم لەسەر دابوو
ئەگەر قوللابی لوتفی ئەو دەستی بەردابێ لە دامانم
دڵ و گیانم لە سەر دەستمە کەوا لەو خوێنەدا بیدەم
بە ئوممیدی قبوڵ، گەوهەر ئەڕێژی چاوی گریانم
بەچی خوێنی برینی ئەو برۆیەی ئەو بە من ئەدرێ
کە خەرجی هەردوو عالەم خوێن بەهای موویێکی نازانم
لە سەر پەرڕەی گوڵی نەسرین، گوڵاڵە وا تکا، بۆیە
وەکوو غونچە، دڵم خوێنە، دڕا وەک گوڵ گریبانم
بەخوێنی سوور شەبەق دەرکەوت لە ناوچاوانی ئەو خالیدناسناوی ئەدەبی!
بووە قامی قیامەت، تۆ هەتا کەی ماوی، حەیرانم