ئەمەندە زۆرە سەودای دڵ ئەگەر نووسینی بتوانم

لە کتێبی:
ڕۆحی مەولانا خالید
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
 1 خولەک  704 بینین
ئەمەندە زۆرە سەودای دڵ ئەگەر نووسینی بتوانم
دووسەد مەجنوون بەسەر مەشقی جنوون دێنە دەبوستانم
ئەگەر بێتوو لە تاریکی دڵم هەندێکی لێ دەرخەم
ئەچێتە بەر هەتاو، وا شەمشەمەکوێرە هێند بەتاوانم
لەداوی دەیلەمی خۆیەکی زاڵمدا گرفتارم
دڵ و دینمی بەجارێ بردووە ئەیشڵێ موسڵمانم
ئەوەند سەرشێتی حوسنی ئەو بووە دڵ، نازانم چ بکەم
دەمێ وەک گوڵ بە خەندەم، گاهێ وەک بولبول بە ئەفغانم
لەبەر بەدخویی ئەو زۆر جار پەشێمانم لە گیان بەخشین
کە ئەیبینم لە تاوا لەو پەشیمانییە پەشیمانم
خەیاڵی فەیلەسوفیم کرد بە پەیکی پرسیار هێشتا
نیشانێکی دڵی گوم بووم نەکەوتە دەست و نازانم
لە میحرابی هیلالی ئەبرۆیا خۆم دەر دەخەم خالیدناسناوی ئەدەبی!
کە بەڵکوو تیری غەمزەی بمکوژێ تێبگەم کە قوربانم