مبحث المنکر والنکیر

لە کتێبی:
عەقیدەی مەرزیە
بەرهەمی:
مەولەوی (1806-1882)
 3 خولەک  759 بینین
کە مردین دیتر نامێنێ مەجال
نەوبەی مونکەرە و نەکیرە و سوئال
مردگ باز ڕۆحی پێدا تێتەوە
«كما فی الدنياعەرەبی» وا دەوێتەوە
بەد ڕاکشیاگە وەک دەفنی دەکەی
چاک تێتە سەر چۆک زەریف لەسەر خۆی
باری! یاریدەر غەیری تۆ نییە
دەڵێن ڕەببت کێس؟ دینی تۆ چییە؟
«ما فی قلبكم و ما فی فيكمعەرەبی»
«فی هذا الرجل المبعوث فيكمعەرەبی؟»
بۆ «هذاعەرەبی» مەحسووس موشاهەد دەوێ
دەشێ پێغەمبەر حازر بێ لەوێ
ئەر دەڵێی: ساتێ چەند هەزار دەمرێ،
بوونی لە گشت جێ تەسەوور دەکرێ؟
لە جوزئی دەرچوو ڕۆح، کە کوللی بوو،
موحیت تێیەدا موتەجەللی بوو،
ئەر لەو ساتەدا خۆی بنوێنێ
لە چەند سووەردا عەجەب مەمێنێ؛
«هذا صادِر من الٲولياعەرەبی
فما ظنكم مَعَ الٲنبياعەرەبی؟»
هەر ئانێ خۆرشید موتەجەللییە
دووری و نزیکی تەفاوت نییە
جواب هەر تەرز بێ شارەزای کوتوب
لە تەفسیلەدا نییەسی حوجوب
حوسنی خاتیمە مەجهوولە؛ بگری
واوەیلا لە حاڵ، هاها «لا ٲدریعەرەبی»
تەماشای «كما تَموتونعەرەبی» بکەی
دەڵێ چلۆن بووی وا جواو دەدەی
وەک سوئال تەعزیب فیرقەی کافیرین
تەعزیبی بەعزێ عاسیی موئمینین
تەنعیمی موتیع لە گۆڕدا دەوێ
گشت حەقن ئیمان «بالغيبعەرەبی»ی تەوێ
تەعزیب و تەنعیم، لە حەق لامەدە،
پێکەوە لەسەر ڕۆح و جەسەدە
لە لای ئەهلی حەق ڕاسە و تاقییە
ڕۆح بەعدەز مەوتی بەدەن باقییە
وابزان ئەسەح خەبەری داوێ
وەک عەجبی زەنەب فەنای بۆ ناوێ
قول لە ئەمری ڕۆح هەڵ نەکەی، بیبەس!
«قُل «الروحُ من امر ربّی»عەرەبی» بەس
ئەمە کە دەڵێن: مەییت جەمادە
نەحوی تەعزیبی بۆ ناوێ، بادە
بۆچ؟ با ئیجاد کا «معطی للجزاعەرەبی»،
لە گشت ئەجزادا یا بەعزێ ئەجزا،
«نوعاً مِن حياة بِقَدَرِ ماعەرەبی
يُدرِكُ اللّذّةَ ٲوِالٲلماعەرەبی»
«وَذا، لَعمری، لا يَستَلزِمَنعەرەبی
ٳعادة الروح لِذاك البَدَنعەرەبی»
«وَ لَا التّحرّك وَ لا الاضطرابعەرەبی
و لا ٲن يُری ٲثَرُ العذابعەرەبی»
حەتتا مەسلووب و مەقتوولی پەل پەل
مەئکوولی «فی البطن يُحيی و يُسٲلعەرەبی»
مونەععەم دەوێ، موعەززەب دەوێ
هیچ کەسیچ چاوی با پێی نەکەوێ
«مُخفي النارِ فی الشجَرَ الٲخضرعەرەبی»
دەتوانێ ئیخفای ئەمانە یەکسەر
ئەم نەشنەفتن و نەدینی تۆیە
ناوێ بە «نافی» ئەم گفتوگۆیە
دەلائیل زۆرن باوەڕت بوێ
تێفکرێ لە لات کەسێ دەنوێ
لە خەودا دەگری و دەڵێ و دەشنەوێ
هەڵدەسێ و دەڕۆت پێی هەڵدەکەوێ
ئازاری دەوێ یا شادمانی
تۆیچ هەر وای لە لای هیچ پێی نازانی
«تَنَبَّه الی ذلك التحريرعەرەبی
««النوم ٲخ الموت» قد يشيرعەرەبی»
«قال فی الٳحيا حجّةُ الاسلامعەرەبی،
عليه الرحمة، فی هذا المقامعەرەبی»
مەقاماتێ پڕ شیفا و ئیشارات
«بعينها اشرب دَفعَ الحراراتعەرەبی»
ئەر لە ئەدیللەی سەمعی گوێ بکەی
لەقی دەلیلان هەموو دەکەی پەی
ئەشرات و ئوموور بەرزەخی سابیق
واقیعاتی یەوم ئاخیری لاحیق
ئیمکانیان شکی تێدا نەماگە
بە وقووع سادیق خەبەری داگە
سەلەف باوەڕیان بووگە بە هەموو
«فلنقتدِيَن نحنُ بِهِمُعەرەبی»