مبحث الآخرة و المعاد

لە کتێبی:
عەقیدەی مەرزیە
بەرهەمی:
مەولەوی (1806-1882)
 2 خولەک  772 بینین
ئەر ئومووری یەوم ئاخیر دەکەی یاد
«رُم تفليها؛ فمنها المَعادعەرەبی»
موراد نە مەعاد ڕۆحانییەیە
بەڵ موراد مەعاد جیسمانییەیە
ئیجادی ئەجزای ئەسلییەی ئەجسام
دووبارە «بَعْدَ الٳفنا و الٳعدامعەرەبی»
یاخۆ لەدوای تەفەڕڕوقیان
پەرێشانییان، تەمەززوقیان
جەمعی دووبارە و بە هەم زەم کردن
وەک ئەووەڵ ئەرواح پێدا ئاوردن
وەها شەرع و عورف ئەگەر هەڵکەون
پێیاندا بڵێن: ئەمانە ئەون
زەید ئەر ئیمساڵیچ زەید نییە چییە؟
گشت کەس دەزانێ پارێنە نییە
تەشەخخوسێکی جگێچ دەوێنن
حەقی پاریچی هەر لێ دەسێنن
قسەی لای ئێمە زەریف جەلییە
لە ئیجادی جەمع ئەجزای ئەسلییە
«من بعد احدی تَيْنِ الصورتينعەرەبی»
ئەرچی حەق واوێ تەوەققوف بکەین
وەهمی تەناسوخ ئەوا غەڵەت بوو
خواردنی ئینسان ئینسان سەقەت بوو
ئەر بڵێ جوزء ئەسلی «يَحْتَمِلعەرەبی»
نوتفەیە بوێ «وذاكَ مُشكِلعەرەبی»
دەڵێم «لَعَلَّ جَنابَ الباریعەرەبی»
حیفزی کا وقووع نەدا دیاری
مەعاش تەنگ دەکا ئینکاری مەعاد
«لَا تُنكِر كَمَا بُدِءنا نُعَادعەرەبی»
بۆچ؟ ماددە قابیل، بەڵ قابیلترە
قودرەتی قادر وەک خۆی حازرە
«بَيْنَ الوجودَيْن ٲوِ الايجادَينعەرەبی»
چە ئیختیلافێ مەزەننە دەبەین
ئەر دەکەی ئینکار یەکێ لەمانە
تێڵێتە چاوت قورئان «بَنَانهعەرەبی»
پشتشکێنە بار ئەم تەرزە فامە
«هَلاَّ يَخَافُ المُنكِرْ عِظامَهُ؟عەرەبی
فِرْقَةُ العِناد قد ماتت، ٲيها...عەرەبی
فاقْرَٲن «يس» حتی «يحييها»عەرەبی»
ئەر پێشەی سەردەس مەفتوونی «ٲبَیّعەرەبی»
جەوابی حەڤرەت تەماشا دەکەی
تێژیی قەتعیی ئەو تەرزە دەلیلە
بڕندەی ڕەگی دڵی تەئویلە
شیعەیێ وتی: خۆ یەقینییە
لە لامان مەعاد جیسمانی نییە
بەدەنێ ترە «خالِقُ العبادعەرەبی»
دەیکاتەوە وەک ئەووەڵ جار ئیجاد!
وتم: لاشەی کێس بۆ لای نەجەف چوو
بەو بۆی خۆشەوە؟ خۆشی مەبهووت بوو!