مبحث الحساب و الکتاب و الصراط والمیزان

لە کتێبی:
عەقیدەی مەرزیە
بەرهەمی:
مەولەوی (1806-1882)
 3 خولەک  792 بینین
«منها المجازاةعەرەبی» حیساب و کیتاب
ئەر دەکەی تەلەب حیکمەتی حیساب
تا بزانن گشت ئەهلی عەرەسات
فەزڵی موتتەقین، فەزیحەی عوسات
تەتمیم بێ لەبۆ مەسەڕڕەی ئەوان
بۆ تەئەسسوف و حەسرەتی ئەوان
وەرنە «عالِمُ الاشْياء بالمَرَّةعەرەبی
لا يَعْزُبْ عَنْهُ مِثْثَالُ ذَرَّةْعەرەبی»
«وَمِنْهَا الصَّراط و كَذَا الميزانعەرەبی»
جارێ نەوبەتی سیراتە بیزان:
جیسرێکە بەسەر دۆزەخدا تا سەر
«ٲحَدّ مِنَ السَّيْفْ، ٲدَق مِنْ شَعَرْعەرەبی»
بۆ تەمامی خەڵق یەکسەر مەعبەرە
نموونەی ڕێگەی شەرعی ئەنوەرە
وریا وە لەم ڕێ نەختێ کل نەوی،
لەم ڕێگە لات دا لەوێ دەکەوی
توولی پێ نەدەین دیتر گفتوگۆی
وا بەمدا دەڕۆی بەودایچ وا دەڕۆی
گوزەر بە عادەت ئەرچی مەحاڵە
مومکینە «بالذاتعەرەبی» قودرەت لە ماڵە
ئاخر بۆ تەعزیب ناپاکان دەوێ
چاکان و پاکان پەکیان ناکەوێ
تەنافباز ئیستە کەس بۆچ ناکەون
تەنافبازی چاک ڕێگەی حەق ئەون
«فمِنهمُ كالبرق، و مِنهُم كالريحعەرەبی»
تا ئاخر دەڕۆن شاد و موستەریح
«ٲمَّا الميزانُ فَلَهُ لِسَانْعەرەبی
وَ كَفَّتَانِ وَ لَهُ سَاقانْعەرەبی»
یەکێکە، جەمعی تەعزیمە و شەرەف
«وهذا لَدی بعض مِنْ سَلَفْعەرەبی»
قەولێکیچ هەیە قسەی ئەمەیە:
بۆ کوللی فەردێ میزانێ هەیە
«يُعْرَفُ بِهِ مِقْدارُ الٲعمالعەرەبی
فَوّضْ ٲمرَهُ ٳلی ذی الجَلالعەرەبی»
«فَلاَ تَبْحَث عن كيفيّتِهِعەرەبی
عَلي ما ٲريدْ صَدّقَنْ بِهِعەرەبی
قيل: يُوزَنُ صُحُفُ العملعەرەبی
بِهِ، وَلدی قول قد يُجعَلْعەرەبی»
«حَسَناتْعەرەبی» بە جیسم پاک و نوورانی،
«سيّئاتعەرەبی» بە جیسم بەد و زوڵمانی
«وَعَلی هذا بلا قيل و قالعەرەبی»
مەدفووعە شوبهەی ئەهلی ئیعتیزال
سوئال لە حیکمەت بکەی بۆ جەواب
«حسابُ الحكمة كما فی الحسابعەرەبی»
عەلاوەی ئەمە لەسەرمان نییە
وەجهی حیکمەتی فیعلی حەق چییە؟
خەیر «فرضاًعەرەبی» ئەر فیعل حەق موعەللەل وێ
نەزانینمان بۆچی خەلەل وێ؟
وایان فەرمووگە: میزانی عوقبا
عەکسە بە نیسبەت ترازووی دونیا
دەڕۆت لە وەختی کێشانەی کردار
لای سەنگی بۆ ژوور، لای سەبوک بۆ خوار
لەم کێشانەدا مەکێشە خەفەت
بۆ وەجهی «ٲوْمَتْعەرەبی»، «ثَقُلَتْعەرەبی»، «خَفَّتْعەرەبی»
«مِنْها سُؤالُ الرَبَّ المُهَيْمِنعەرەبی
حينَ ما يُدْنی عَبْدَهُ المؤمنعەرەبی»
یەکێ تریچ حەوز، مەدحی و عەرز و توول
تەلەب کە لە قەول حەزرەتی ڕەسوول