مبحث الجنة والنار
لە کتێبی:
عەقیدەی مەرزیە
بەرهەمی:
مەولەوی (1806-1882)
3 خولەک
795 بینین
«وَ مِنْ تلكُمُ الجنة والنارعەرەبی»
ئەو لەبۆ ئەبرار، ئەم لەبۆ فوججار
مەخلووقن ئەلئان خۆت مەکە نادان
وە بێ زەرووەت لە زاهیر لادان
هیچ مەبە بەتەنگ تیری کەسەوە
«ٲعِدَّتْعەرەبی» قەڵخان وا بەدەسەوە
موعاریز ئەر چوو ئەناو «تلك الدارعەرەبی»
سالمە ئادەم ڕەوی و هاتە خوار
تەئویلات وەرای ئەو شەڕ و شۆڕە
لەو «نَجْعَلُهاعەرەبی» کەم نییە، زۆرە
کێ دەڵێ ئەمە خۆ بەدیهییە
دەوامی «ٳكُلْعەرەبی» «بِعَيْنِهِعەرەبی»ییە؟
نە، یانی: یەکێک فەنای هات پێدا
دەفعی یەکێکی ئەوا لەجێدا
ئەمیچە عاقڵ موسەللەمییە
مونافیی هیلاک لەحزەیێ نییە
عەلاوەی ئەمە لەلای عەقڵی پاک
موستەلزیم نییە بۆ فەنا هیلاک
«بَلْ يَكْفی الخُرُوجْ عَنِ الانتفاعْعەرەبی
المقصودِ مِنهُ؛ فَاترُكِ النزاعْعەرەبی»
لە فەرزی تەسلیم مورادە ئەمە:
وجوودی مومکین کول «كالعَدَمعەرەبی»ە
نەسسێکی سەریح هیچ نییە دیار
لەبۆ تەعیینی جێی جەننەت و نار
حەق واتە دەسی هیچ لێ نەدرێ
تەفویز بە حەزرەت عیلمی حەق کرێ
«لكِنّ الاكثرعەرەبی» قسە وا دەکات:
جەننەت «تحت العرش فوق السماواتعەرەبی»
«وَمَكانُ النّارْ تَحتَ الٲرَضينعەرەبی»
باز بێنەوە سەر شوبهەی مونکیرین
کە بێت مەوجوود بن لەلات هەس یەقین
جەننەت پانە وەک گشت سەما و زەمین
ئەر لە ئەفلاکدا پێی دەدەی مەقام
ناوێ لەبەر مەنع خەرق و ئیلتیام
عونسورێ لەوێ سا چلۆن دەوێ؟
ئادەم هەر ناوێ بجووڵێ لەوێ
لە عەناسیردا جێی ناوێتەوە
عالەمی تریچ ئەر بێت پێتەوە
لازم تێ لەویچ وجوودی خەلا
«فی الملاعەرەبی» دەڵێم مەحاڵە مەلا!
دەڵێین ئەمە گشت هەر موزەخرەفە
مەبنیی بەر ئوسوول پووچی فەلسەفە
موقەددیماتی هەموو واهییە
«عندناعەرەبی» هیچ کام موسەللەم نییە
ناگونجێ لەگرە دەس لە تەفسیل دەین
لە شیققی سالیس با قسە بکەین
ئەر خەلا بوێ «بين العالَمَيْنعەرەبی»
بەل بە جیسمێ تر پڕ وێ ئەو مابەین
ئەو جیسمیچە با کورەوی نەوێ
کورەوییەت کوا بورهانی تەوێ؟
«وَعَلی الاكثرعەرەبی» بەینی سەما و عەرش
بە سەففی ئیزام ئیشکال دەڵێ: عەرش
دەڵێی جەننەت بۆ جەزای سەوابە
ناریچ بۆ خاتر جەزای عیقابە
ئەوانیچە خۆ بەر لە قیامەت
ناون بە ئیجماع موسلیمی ئوممەت
مەسڵەحەت فەوتا وا لەم میاندا
فائیدە نییە لە خەلقیاندا
دەڵێین ڕیعایەت مەسڵەحەت موتڵەق
«عِندَناعەرەبی» واجب نییە لەسەر حەق
«سَلَّمْنَاعەرەبی» کردمان ئەوە ئیسبات بوو
فائیدە بۆچ حەسر «فی المجازاةعەرەبی» بوو
«سَلَّمْنَاعەرەبی» ئەمیچ، لاچۆ لەم ناوێ،
بەر لە قیامەت جەزا بۆ ناوێ؟
«حسبَ حديێ خيرالمرسَلِينْعەرەبی
عَليْهِ اللَّلاه دائماً، امينْعەرەبی»
گوشادە دەکرێ دەرگایە نازیر
«فی قبرالمؤمن او قبرِالكافرعەرەبی»
ئی قەبری مۆئمین ڕووبەڕووی نەعیم
ئی قەبری کافر ڕووبەڕووی جەحیم
مۆئمین بە نەسیم بەهەشت سەرمەستە
کافر لە بۆی گەند دۆزەخدا خەستە