لە تەئسیری عوزاری، یاری من گوڵگوونە، ڕەنگینە

لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
 1 خولەک  571 بینین
لە تەئسیری عوزاری، یاری من گوڵگوونە، ڕەنگینە
بە حوسن و خوڵقی ئەو، ڕووی سەرزەمین پڕ زێب و ئایینە
لە شەوقی لەعلی تۆیە ئەشکی ئاڵم دێتە ڕووی دامەن
یەکایەک ڕەونەقی قەترەی، هەموو لەو ڕەنگە ڕەنگینە
ئەزەل کۆهی غەمە جێگەم، نەوەک بالینی ئاسایش
لە شەهدم چی، بە جوز تەڵخی، لە دڵما شۆری شیرینە!
ڕوخ و ڕۆژ و لیباس و ئەشک و دیدە و دڵ لە هیجرانت
سیاهـ و ئەحمەر و ئەسغەر، سفید و دەرهەم و شینە!
لە وادیی گەرمی هیجرتدا بە جۆش دێ حەسرەتی گریەم
سروشکی شۆری دیدەم، ئاوەکەی لای پردی «نارینناوی تایبەت»ە
لەپێش تەشریفی قابیز، جان دەبێ مەئمووری فەرمانت
نیگاهی زەهرئالوودت بە ئەمری دیدە تەعیینە
خودایا! با لەپاش جەور و جەفا، وەختی تەرەححوم بێ
لە سینەی سالمناسناوی ئەدەبیا خاری جەفا وەک زەربی زۆپینە