وەرە ساقی! بە زەردەشتی خەواریق تازە بنوێنە

لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
 1 خولەک  955 بینین
وەرە ساقی! بە زەردەشتی خەواریق تازە بنوێنە
لە ئاوی خوشک و سافا، ئاگری تەڕ، شوعلە دەربێنە
ئەگەر کافر نەبا سوجدەت لە شوعلەی ناری پڕقینت
بە زیندوو یەک بە یەک وەک میللەتی هیندوو بسووتێنە
لە دەوری ناری ڕوو، زوڵفت مەجووسانی سەرەفگەندەن
لە تابی بەرقی مەی ئەو کافرانە جوملە هەڵسێنە
عەزیزی زیردەستی وا بە خەڵوەت تەربیەت دەکرێ
لە مەجلیسدا، بە مەحزی سەرکەشی، بەس توڕڕە بشکێنە
بە قەولت نەفسی ئەممارەم، دڵا! بۆ توڕڕە دەمکێشێ
کە من مەغلووبی ئەممارەم، بە ئەم مارەم مەترسێنە
بەهاری دڵگوشا وەک حوسنی تۆ نایێتە ڕووی دونیا
هەوای باغی بەهەشتت گەر هەیە، بڕوانە ئایینە!
گەواهە ئەشکی ئالوودەم بەسەر ڕوخسارەیی زەردا
لەتاو ئەندووهی هیجرانت، دڵی سالمناسناوی ئەدەبی هەمووی خوێنە