لیقا و جیلوە و تەجەللای دڵبەرم وەک شوعلەیی نوورە

لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
 1 خولەک  765 بینین
لیقا و جیلوە و تەجەللای دڵبەرم وەک شوعلەیی نوورە
بەسەر ڕوویا شوعاعی ناسییەی «نورّ علی نورعەرەبی»ە
قەرین و قوربی عەیشە یار و من دوورم لە ئاسایش
وەلێ سیدق و سەفا هەردەم لە من نەزدیک و لەو دوورە
فەزای خولدی بەرین بێ یار، ئەویش هیجران و ئەندووهە
ئەگەر تووبایە، گەر قەسرە، وە گەر غیلمان، وە گەر حوورە
شەوی یەلدا، لە بەزمی دڵبەرا، هەرگیز چرام ناوێ
لە تۆی فانۆسی پیراهەن تەنی وەک شەمعی کافوورە
هەوای لیمۆیی پوستانت لە دڵما وا بە تەئسیرە،
هەناسەی سەردم ئەمشەو «في المثلعەرەبی» هەمزادی کافوورە!
سیپەرئەفگەندە و گەردنکەچم، حازر لە مەیدانا
جەدەلکردن لەگەڵ تۆ، وەک تەلاشی باز و عوسفوورە!
بەبێ مەی، دیدە «سالمناسناوی ئەدەبی»! شێوەیی مەستی زوهوور ناکا
بە غەیرەز چاوی دڵبەر، دایما بێ بادە مەخموورە!