وجوودم ڕاستە خۆی سووتا وەلێ ئەکسەر خەتای یارە
لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
1 خولەک
840 بینین
وجوودم ڕاستە خۆی سووتا وەلێ ئەکسەر خەتای یارە
لە ئەسڵا قەلبی من گۆگردە شوعلەی ڕوویی ئەو نارە
بە مەجنوونی لە سیدقا گەر منیش لەیلاپەرستی کەم
سەگی دەرگاهی یارە موونیسم گەر نەنگە وەر عارە
حیسابی من لەگەڵ تالیع نەما گەر سەعدە وەر شوومە
لە هەر لا ڕوویی دڵدارە لەوێدا بەختی من یارە
لە غەم ئیتر بە سەختی حەببەیێ تەعدا قوبووڵ ناکەم
نظام الملكعەرەبیی ئیقلیمی دڵم موژگانی دڵدارە
حەلاوەتبەخشە ئەر بەختم خیرەد تەحسینی من ناکا
زوبانێ وەسفی لێوی تۆ بکا ئەڵبەت شەکەربارە
خوەشا ئەشکێ بەیادی لەعلی تۆ بڕژێتە سەحرایێ
هەموو سەنگێکی یاقووتە هەموو خاکی نەمەکزارە
جەماڵ ئابادە جێگەی دڵبەر و زادەی جگەر لادە
فسوونی ئەو فەریبی ساحیری مەککارە بازاڕە
ڕەوانم تازە بوو سالمناسناوی ئەدەبی عفاك اللهعەرەبی لەگەڵ فیکرت
سەراسەر شیعری شیرینت بە لەززەت وەک قسەی یارە