حورمەتی دڵ واجیبە چونکە مەکانی دڵبەرە

لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
 1 خولەک  1163 بینین
حورمەتی دڵ واجیبە چونکە مەکانی دڵبەرە
مەیشکێنن، ناوی پڕ ئیکسیری کەعبەی ئەکبەرە
شیفتەی گێسووی ئەیازێکم لە غەم مەحموودسان
لەشکری غەمزەی، لە غەزنەی خاترا غارەتگەرە
شیعە و سوننی لەلای من هەر یەکێکن، چونکە یار
نەسلی ئەولادی حوسەینناوی تایبەت و ئەسڵی فەرعی عوممەرناوی تایبەتە
بۆ موحەممەدناوی تایبەت نەعتخوانم، چاکیری حەمزەناوی تایبەت و عەلیناوی تایبەت
خاکی پێی سەلمانناوی تایبەتی پاکیش بۆ سەری من ئەفسەرە
سا گوزارێ کە بەسەرما بێ لە ڕێی ئەهلی عەبا
گەردی پیرۆزی ڕەهت بۆ تاجی فەقرم ئەفسەرە