حورمەتی دڵ واجیبە چونکە مەکانی دڵبەرە

از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
 1 دقیقه  864 مشاهده
حورمەتی دڵ واجیبە چونکە مەکانی دڵبەرە
مەیشکێنن، ناوی پڕ ئیکسیری کەعبەی ئەکبەرە
شیفتەی گێسووی ئەیازێکم لە غەم مەحموودسان
لەشکری غەمزەی، لە غەزنەی خاترا غارەتگەرە
شیعە و سوننی لەلای من هەر یەکێکن، چونکە یار
نەسلی ئەولادی حوسەیناعلام و ئەسڵی فەرعی عوممەراعلامە
بۆ موحەممەداعلام نەعتخوانم، چاکیری حەمزەاعلام و عەلیاعلام
خاکی پێی سەلماناعلامی پاکیش بۆ سەری من ئەفسەرە
سا گوزارێ کە بەسەرما بێ لە ڕێی ئەهلی عەبا
گەردی پیرۆزی ڕەهت بۆ تاجی فەقرم ئەفسەرە