تا ڕەقیب حازرە گاهی حەذەرە نەک حەضەرە
از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
1 دقیقه
770 مشاهده
تا ڕەقیب حازرە، گاهی حذرعربیە نەک حضرعربیە
ئەو سەگە تا لە کەمین بێ، حضرعربییشم سەفەرە
گەر لەبن سایەیی تووبا بە سەفا ماوا کەم
بێتە دڵ یادی بەدیی ئەو سەگە جێگەم سەقەرە
باڵشی جێگەم یەگەر قاقوم و قوو بێ هەموو شەو
دوور لە باڵات لە بەدەنما وەکوو خار و حەجەرە
چین بە چین کەوتۆتە سەر یەک لە دڵا عوقدەیی غەم
بێ بە ماچی دەمەکەت لادە سا ئەم کەسەرە
ئاخ لەپاش ئەم هەموو هیجرانە بە کوێریی ڕەقیب
دەمدی دەستم لە قەدت چەسپە بە میسلی کەمەرە
بە قسەی خۆش نییەتی وایە قسەم پێ دەرخا
سەد دەسی توولەکی دام کردووە، حیزبابە کەرە!