نەزمی دا بۆ ڕەزمی من، هەردەم کە زوڵفی پڕ گرەهـ

لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
 1 خولەک  629 بینین
نەزمی دا بۆ ڕەزمی من، هەردەم کە زوڵفی پڕ گرەهـ
هەم کەمەندێ دێتە بازوو، هەم بە بەریا دێ زرهـ
ئەم دەڵێم وەک قەددی تۆیە، ئەو دەڵێم وەک ڕوویی تۆ
گەر لەبەر سەروا قەبا بێ، وەر لەسەر مەهـ بێ کولەهـ
بۆ خەرابی موڵکی دڵ، وا دیارە لەشکر تیپی بەست
چاوی ئەو سەرهەنگی تورکە و سەففی موژگانی سوپەهـ
جوز بەدی نەمدی لە دوشمن، هەر چی نیکیم پێ نوواند
چا بوو پێم زانی، بە سەد شووشتن سپی نابێ، شەبەهـ
وا دەزانم «سالمناسناوی ئەدەبی»ی بێکەس لە زوڵمی بێ حەدت
عاقیبەت بگرێ بە سەد زاری زەمامی پادشەهـ