ڕووی لەناو توڕڕە چرایە و لە شەبایە

لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
 1 خولەک  751 بینین
ڕووی لەناو توڕڕە، چرایە و لە شەبایە
نەیشەکەرقامەتە قەندی لە لەبایە
کەمە بۆ وەسفت ئەگەر بێم و بڵێم:
حۆری جەننەت لە لیباسی قەسەبایە
ڕووبەڕووی غەمزەیی تۆ مەنسووخن
سیحرەهایێ کە لە دیدەی عەرەبایە
قرمزیپۆشە بە خوێن موژگانت
بۆ دڵی من لە لیباسی غەزەبایە
بەسکی دڵگەرمە شەهیدی غەمی عیشقت
تا حەشر سەنگی مەزاری لە تەبایە
ئاسمان زیددە لەگەڵ مەردومی ڕاست
ئاسیابێکە کە چەرخی بە چەپایە
سەبەبە بۆسە بدەی مەیلی دڵت
مەیی دەوڵەت لە پیاڵەی سەبەبایە
مانیعی ڕێی مەگەسن بۆ پەرواز
خارەهایێ کە لە ڕێگەی ڕوتەبایە
ئەووەڵ و عاقیبەتی سالمناسناوی ئەدەبیە عیشق
ئاخری عومری لە ئەووەڵ تەڵەبایە