دادەپۆشێ سەر و گوێی زین لە نەشیب

ناساغ
لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
 1 خولەک  771 بینین
دادەپۆشێ سەر و گوێی زین لە نەشیب
چونکە بێ گەردەنە کۆڵە بەدەوە
دوشمنی تۆیە ئەگەر ڕۆیینی توند
بۆزە هەتکە بڕۆ سا وەختی هەوە
مەنزڵ و باغی وەکێڵناوی تایبەت سەد قەدەمە
شەوە سا بۆزە بڕۆ گاهی خەوە
سەعەی نووح ماین و ئەسپێکی کە هێشت
نەڕی دوو مادەیە گەر مابێ ئەوە
گەر لە دۆشانناوی تایبەت بگەمە شاری سنەناوی تایبەت
دەیفرۆشم بە خودا تا قەڵەوە