میزاجی تارەمی قەلبم لە «ڕەی»دا میسلی «تاڵش» بوو

لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
 1 خولەک  783 بینین
میزاجی تارەمی قەلبم لە «ڕەی»دا میسلی «تاڵش» بوو
بە هاوینیش لە هەوری چاوی تارم، تاوی بارش بوو
لە هەنگامی نەزەردا وەختی غەفڵەت بۆ نیشانەی دڵ
موژەت هەر یەک، بە ئوستادیی نیگەهـ، وەک تیری ئارش بوو
لە عاریزتا دەبینم ئاگری گەش وا لەناو ئاوا!
چ سیحرێکە لە بەینی ئاگر و ئاوا کە سازش بوو؟
دەوایی زەخمی هیجرانم کە زانی وەسڵە، لێم تۆرا
چ مەوقیع بوو جەفا؟! لەم وەختەدا فەسڵی نەوازش بوو
بە دەوری تیغی جەللادا دەڕەقسێ جان بە خۆشنوودی
کە توغرای پڕ لە نازت بۆ سەری سالمناسناوی ئەدەبی نیگارش بوو