ئەگەرچی سینە بۆ دڵ وەک سیپەر بوو
لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
1 خولەک
1031 بینین
ئەگەرچی سینە بۆ دڵ وەک سوپەر بوو
وەلێ زەخمی خەدەنگت کاریگەر بوو
لە وەختی حاسڵا زانیم بە تەحقیق
نیهالی سەروی قەددت بێ سەمەر بوو
لەبت سەرچشمەیی ئاوی حەیاتە
وەلێ بۆ کیشتی قەترەی شەرەر بوو
لە ڕەشکی لێوی تۆ غونچە شەقی برد
لە خەندەت موعجیزەی شق القمرعەرەبی بوو
دەسووتێ دڵ بە یادی ڕەنجی فەرهادناوی تایبەت
ئەویش وەک من غەریب و دەربەدەر بوو
بەبێ ڕووی تۆ فەزای باغی سەنەندوجناوی تایبەت
لەناو دڵما وەکوو ناری سەقەر بوو
لە زاهید مەگرە دڵ سالمناسناوی ئەدەبی کودوورەت
لە ئەسراری مەحەببەت بێ خەبەر بوو