ئەگەرچی سینە بۆ دڵ وەک سیپەر بوو

از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
 1 دقیقه  784 مشاهده
ئەگەرچی سینە بۆ دڵ وەک سوپەر بوو
وەلێ زەخمی خەدەنگت کاریگەر بوو
لە وەختی حاسڵا زانیم بە تەحقیق
نیهالی سەروی قەددت بێ سەمەر بوو
لەبت سەرچشمەیی ئاوی حەیاتە
وەلێ بۆ کیشتی قەترەی شەرەر بوو
لە ڕەشکی لێوی تۆ غونچە شەقی برد
لە خەندەت موعجیزەی شق القمرعربی بوو
دەسووتێ دڵ بە یادی ڕەنجی فەرهاداعلام
ئەویش وەک من غەریب و دەربەدەر بوو
بەبێ ڕووی تۆ فەزای باغی سەنەندوجاعلام
لەناو دڵما وەکوو ناری سەقەر بوو
لە زاهید مەگرە دڵ سالمتخلص کودوورەت
لە ئەسراری مەحەببەت بێ خەبەر بوو