ئەی حاریس ئەگەر دەوڵەت و جاهـ و حەشەمت بوو

پێنج خشتەکی لەسەر غەزەلێکی نالی
از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
 1 دقیقه  1111 مشاهده
ئەی حاریس ئەگەر دەوڵەت و جاهـ و حەشەمت بوو
دوڕڕ و گوهەر و لوئلوء و لەعل و درەمت بوو
مەهڕوویی سیەهموویی سەمەنبوو خەدەمت بوو
«هەر چەند کە عومری خزراعلام و عەیشی جەماعلامت بوو
چونکە ئەمەلت زۆرە چ عومرێکی کەمت بوو»
گاهێ بە دوعا ڕوو دەکەیە قیبلەیی حاجات
گاهێ لە ڕەعییەت دەبییە مەرگی موفاجات
ناکەی بە ئەبەد قەت لە دڵا فیکری موکافات
«ئەی جامیعی دونیا و قیامەت بە خەیاڵات
ئەو ڕۆژە کە ڕۆیی نە ئەوت بوو نە ئەمت بوو»
ئەی مونکیری ئەفسوردەیی زاڵمدڵی بەدزات
ئەی زاهیدی باتین بەد و زاهیر لە عیبادات
بێ تەربییەتی موڕشید و بێ تەییی مەقامات
«دوێنێ چ بوو دەتدا بە زوبان لافی کەرامات
ئەمڕۆ نە دەمت بوو، نە دەمت بوو، نەدەمت بوو»
ئەووەل فەرەحی دا فەلەک ئاخر غەمی هێنا
گوم بوو لە دەهەن خەندە و دڵ ماتەمی هێنا
باقڵ دەمی مەرگە کە هەناسەت کەمی هێنا
«عومرت نەفەسێکی کە هەموو عالەمی دێنا
بمرە لە غەمیدا کە هەموو سەرفی غەمت بوو»