ئەگەرچی شەو ئەنیسم وەک مەلەک بوو
لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
1 خولەک
906 بینین
ئەگەرچی شەو ئەنیسم وەک مەلەک بوو
بەبێ تۆ تیری ئاهم تا فەلەک بوو
کە ئەڵماسی موژەت گێڕا بە دڵما
بەجوز تۆ هەرچی مەوجووداتە حەک بوو
کە فەسساد قەسدی فەسدی لێوی تۆی کرد
لەجێی نەشتەر لەباتی خوێن نەمەک بوو
دەڵێی فیردەوسە گوڵزاری سەنەندوجناوی تایبەت
وەلێ بێ تۆ لەلای من وەک دەرەک بوو
دڵ و جان و سەرم تەسلیمی تۆ کرد
کە زانیم بۆ جەفا جوملەت گەرەک بوو
کە دامی شانە کەوتە مەوجی زوڵفت
دڵی سالمناسناوی ئەدەبی لە خاکا وەک سەمەک بوو