دەک موبارەک بێ موکەڕڕەر، هەجوی سەنگهەڵکەن دەکەم
رقعهایست به احمد آغای سنگ هلکیش نوشتهام
لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
2 خولەک
666 بینین
دەک موبارەک بێ موکەڕڕەر، هەجوی سەنگهەڵکەن دەکەم
بای شەماڵی هەجوی دێ، خەرمانی عومری شەن دەکەم
دیرعی هەجوم با بپۆشم، تیژ بکەم نێزەی قەڵەم
جەنگی مەیدانی لەگەڵ ئاغایی ئەهریمەن دەکەم
تیغی هەجوم خوونچەکانە و ئەسپی فیکرم خارەسوم
با موهەییا بێ ئەساسم، شەڕ لەگەڵ دوشمەن دەکەم
با لە مەیدانا بە پا بێ قیسپی هەجوم، قابغی
هەر ئەمێستە قازوغی سەرکار مێخئەفگەن دەکەم
کلکی دووشەق، تیری دووسەر کەم بە سیمورغی خیرەد
ڕۆستەمی دەوری زەمانم، ڕەزمی ڕووبین تەن دەکەم
دا بمێنێ مەزرەعەی فیکرم سەراسەر بێ زیان
بۆ شکاری خووگی وا، ڕاوی وەکوو بیژەن دەکەم
«في المثلعەرەبی» گەر کێوی سەنگین بێ لە وەزن و قورسییا
قیسپی هەجوی تێ دەگیرێنم، لە جێی بنکەن دەکەم
هەر دەرێنم و داکوتم قیسپێ بە بن قیسپی ئەوا
ماڵی تاریکی پەسی بەم قیسپە پڕ ڕەوزەن دەکەم
سنگی هەجوی گۆیژینم، هیی لە «مابعدعەرەبی» ی کوتم
دێی «سەماوات» و «گوڵ ئەحمەد» تا بەوی بۆگەن دەکەم
ئاغە دەیزانێ لەبەر چی گۆیژم پێ لازمە؟
بۆ جەواڵی دەرکی دوبرت، دڕکی ئەو سووزەن دەکەم
باقە باقە قیسپی گۆیژ بێنمه ناو چاڵی سیات
بۆ حەمامی گەرمی پشتت ئاگری گوڵخەن دەکەم