سەوادی دا بە مەغریب توڕڕەیی گێسوویی جانانەم

لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
 1 خولەک  909 بینین
سەوادی دا بە مەغریب توڕڕەیی گێسوویی جانانەم
خەمی بەخشی بە ماهی یەکشەبە ئەبروویی جانانەم
بەناز ئیتر نەزاکەتهایی گوڵ بولبوڵ قەبووڵ ناکا
بەسەر باغا سەبا بێنێ سەحەر گەر بوویی جانانەم
نەبوونی شەمعی کافووری لە وەسڵا سەهلە بۆ عاشق
هەموو شەو ڕۆشنە کولبەم بەیادی ڕوویی جانانەم
بەیان ناکا كیتابی تیب دەوایی دەردی موشتاقان
شیفایە بۆ تەبی ئوفتادەگان لیموویی جانانەم
ڕەهاییم قەت نییە سالمناسناوی ئەدەبی لە بەندی سلسلەی عیشقا
لە گەردنمایە تا زەنجیری حەلقەی موویی جانانەم